کوردستانی

نه‌خۆشخانه‌ى هیوا هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌رى راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌خۆشخانه‌ى هیوا هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌رى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگه‌یاند، رێژەی تووشبووانی شێرپەنجە ئەمساڵ کەمترە بەراورد بە ساڵی رابردوو، بە جۆرێک 7% تووشبوون کەمی کردووە.

زەردەشت بەکر، وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند "ساڵی رابردوو 3 هه‌زار و 659 نەخۆشمان هەبووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ رێژەکە بۆ 3 هه‌زار و 359 نەخۆش کەمبووه‌تەوە، واتە بەڕێژەی 7% تووشبوون کەمی کردووە".

وتیشى "کوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە منداڵاندا شێرپەنجەی خوێن بەربڵاوترینیانە هەروەها شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتاندا و شێرپەنجەی کۆڵۆنیش لە گەورە ساڵاندا".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان