ئابووری

مووچه‌ى مانگى 11 پاشه‌كه‌وتكراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى مانگى 11 پاشه‌كه‌وتكراوه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق، هاوكات سه‌رۆكى ره‌وتى هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نن، مووچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پاشه‌كه‌وتكراوه‌.

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم گه‌نجینه‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و به‌ فه‌رمانگه‌كان وتراوه‌ مووچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت كراوه‌".

وتیشى "بابه‌تى ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌غدا راست نییه‌ و وه‌زاره‌تى دارایی چه‌واشه‌كاریی ده‌كات".

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى ره‌وتى هه‌ڵوێست ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ "مووچه‌ى مانگى 10 و 11ى فه‌رمانبه‌ران له‌ گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ به‌ نائاماده‌ باسكراوه‌، واته‌ پاشه‌كه‌وتكردنى".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى 10ى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و نزیكه‌ى 60 رۆژه‌ بێ مووچه‌ن.

ع
Qaiwan
Qaiwan