گێتی

تورکیا دەستگیرکردنی هەزار و626 کۆچبەری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا دەستگیرکردنی هەزار و626 کۆچبەری راگەیاند
مەودا میدیا- 

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند "ئۆپراسیۆنەکانی قەلغان-32ی دژبە کۆچبەرانی نایاسایی بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزار و 626 کۆچبەری نایاسایی و 55 قاچاخچیی کە 13یان بیانین دەستگیرکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە 10 مانگی رابردوودا، شەش هەزار و 339 ئۆپراسیۆن دژبە قاچاخچییەکان و کۆچبەرانی نایاسایی ئەنجامدراوەو لە ئەنجامدا سێ هەزار و 924 قاچاخچییان دەستگیر کردووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆ ئەوەی تورکیا بووەتە دەروازەیەک بۆ کۆچبەران، ساڵانە حکومەتی ئەنکەرە لە بەرانبەر رێگریی لە کۆچی نایاسایی بودجەیەکی تایبەت لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا وەردەگرێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan