گێتی
سوریا: هێرشی پێچەوانە دەستپێدەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی سوریا سەبارەت بە هێرشی گرووپەکانی سەربە تورکیا و لەدەستدانی حەلەب و چەند ناوچەیکی تری وڵاتەکەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "بەمنزیکانە هێرشی پێچەوانە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرجەم ناوچە داگیر کراوەکان دەستپێدەکەینەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانمان بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان هێرشیکی بەهێز بۆ وەرگرتنەوەی هەموو ناوچەکان و رزگارکردنیان لە تیرۆریستان دەستپێدەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی پەلاماری تیرۆریستان بە سەرکەوتن و ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە رۆژی چوار شەممە 2024/11/27، گرووپە چەکدارەکان لەژێر ناوی (تەحریر شام) کۆبوونەتەوە، هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا دەستپێکردووە تاوەکو ئێستا دەستیان بەسەر چەند شار و ناوچەی ئیدلب و حەلەبدا گرتووە".
ب ح