کوردستانی
یان بمانكوژن یان بمانژێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جێگرى سه‌رۆكى لقى یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخى كه‌مئه‌ندامان له‌وپه‌ڕى خراپیدایه، حكومه‌ت یان بمانكوژێت یان بمانژێنێت.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی کەمئەندامان ڕایدەگەیەنێت، 61 ڕۆژە کەمئەندامان مووچەیان وەرنەگرتوە، بەو بۆنەیەشەوە ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕادەگەیەنین.
سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامان به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند " له‌كاتێكدا سبه‌ی سێشه‌ممه، رۆژى جیهانى كه‌مئه‌ندامانه، به‌ڵام له‌وپه‌ڕى ژیانێكى زۆر قوری و ناهه‌موارداین و كه‌مئه‌ندامان به‌ته‌واوى برسیی كراون و قوتیان پێ نادرێت".
وتیشى "كه‌مئه‌ندامان ماوه‌ى زیاتر له 60 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، كه‌مئه‌ندامان هه‌یه تواناى كڕینى حه‌ب و ده‌رمانى نییه، ئه‌و حكومه‌ته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستى خستووه‌ته بینه‌قاقاى كه‌مئه‌ندامان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و حكومه‌ته یان بمانكوژێت یان بمانژێنێت، ئه‌وه كه‌ى ژیانه له‌سایه‌ى ئه‌و حكومه‌ته به‌سه‌رمان هاتووه، ئه‌وه كه ژیان و حاڵه حكومه‌ت دوو مانگ100 هه‌زار به كه‌مئه‌ندامان ره‌وا نابینێت".
ع
بیروڕا



