عیراقی
سەربازە سورییەکان لە عیراق دەمێننەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق داوا دەکات دوای پێکهێنانی حکومەتی سوریا سەربازە هەڵهاتووەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
محەمەد شەمەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "دەبێت سەربازە هەڵهاتووەکانی سوریا کە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە خۆیان و کەرەستە سەربازییەکانیانەوە روویان لە عیراق کردووە تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا لە عیراق بمێننەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دۆخی ئەمنیی سوریا ناجێگیرە و لە ئێستادا هەر بەشێک لە خاکەی لەژێر کۆنتڕۆڵی گرووپێکی چەکدارییدایە، بۆیە پێویستە گەڕاندنەوەی سەربازانی سوریا بە رێککەوتنی هەردوو حکومەتی دیمەشق و بەغدا بێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "مەترسی هەیە سوریا رووبەڕووی شەڕی ناوخۆیی ببێەوە، وە هەروەها ئەرکی حکومەتی نوێی سوریایە پاراستنی گیانی سەربازە هەڵهاتووەکان دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان لە ئەستۆ بگرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق لە 2024/12/8، رایگەیاندبوو کە زیاتر لە دوو هەزار سەربازیی سوریا دوای رووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، خۆیان رادەستی هێزەکانی پاراستنی سنووریی عیراق کردووە.
ب ح