گێتی

عیراق سه‌ربازه‌ هه‌ڵهاتووه‌كان راده‌ستى سووریا ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق سه‌ربازه‌ هه‌ڵهاتووه‌كان راده‌ستى سووریا ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسێکی باڵای عیراقی راگه‌یاندووه‌،وڵاتەكه‌مان رێوشوێنی پێویستی بۆ گەڕاندنەوەی سەربازانی سوپا سووریا بۆ وڵاتەکەیان گرتووەتەبه‌ر.

قەیس محه‌مەداوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عییاق رایگه‌یاند "رێوشوێنی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی سەربازانی سوپاى سووریا لە عیراق گیراوه‌ته‌به‌ر".

وتیشى "سنوورەکانی عیراق ئارام و سه‌قامگیرین، سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا لەژێر چاوەدێریدان".

باسى له‌وه‌شكرد "ئێمە رێگه‌نادەین هیچ تیرۆریستێک بێتە نێو خاكی عیراقەوە، هەوڵەکان بەرەو ئەو جێگایە دەڕۆن کە سەربازانی سووریایی کە هاتوونەتە عیراق بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەی خۆیان".

ع
Qaiwan
Qaiwan