ئابووری

مووژدە دەدرێتە کەمئەندامان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووژدە دەدرێتە کەمئەندامان
مەودا میدیا-

سەرمایەدارێکی شاری سلێمانی بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەڵێنی هاوکاریی بە ژمارەیەکی زۆر لە کەمئەندامان  و هەژاران دەدات.

سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرمایەداری نیشتمانیی (مەریوان حاجی جەمال) لە وڵاتی سویسراوە بەڵێنی پێداوە هاوکاریی ژمارەیەکی زۆر لە کەمئەندامان و چین توێژەکانی تر بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوکارییەکە بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزانی ئەمساڵە و زیاتر لە دە هەزار کەمئەندام، منداڵانی بێ سەرپەرشت، بێوەژنان و هەژاران دەگرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوکارییە بەردەوامەکانی سەرمایەداریی نیشتمانیی (مەریوان حاجی جەمال) بۆ کەمئەندامان جێگەی دەستخۆشییە و هیوادارە ببێتە دەستپیک بۆ هاوکاریکردنی هەژاران".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan