عیراقی
مستەفا کازمی بە زمانی کوردی بۆ یادی ئەنفال دەنوسێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە یادی 32 ساڵەی ئەنفالدا پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت بە خەم و ئازارەوە یادى تاوانەکانى ئەنفال دەکەینەوە.
مستەفا کازمی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی"بە خەم و ئازارەوە یادى تاوانەکانى ئەنفال دەکەینەوە کە رژێمى دیکتاتۆرى دژى هاوڵاتییانى بێتاوانى کورد ئەنجامیدان، گەل سەرچاوەى شەرعیەتە و ئەو دەسەڵاتەى دەستدرێژی بکاتە سەر گەلى خۆى، شەرعیەت لە دەست دەدات".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا کازمی نوسیویەتی"تیمارکردنى برینەکان و دروستکردنى ئایندە ئەرکى عیراقیە نیشتمان پەروەرەکانە".