کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سوریا بڕیاریداو باسى كورده‌كانى نه‌كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سوریا بڕیاریداو باسى كورده‌كانى نه‌كرد

مه‌ودا میدیا-

بە گوێرەی بەیاننامەی سەرۆکی کۆمیتەی په‌یوەندییە دەرەکییەکانی ئەمه‌ریکا، واشنتۆن مەرجی تایبەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە سەر دیمەشق دیاری کردووە، به‌ڵام باسى له‌ كورده‌كانى رۆژئاواى كوردستان نه‌كردووه‌.

سيناتۆر جیم ریش، سەرۆکی کۆمیتەی په‌یوەندییەکانی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بڵاویكرده‌وه‌ "مەرجگەلێکی بۆ ئاساییکردنەوەی په‌یوەندی نێوان ئەمه‌ریکا و دیمەشق دەرکردووە، مەرجەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمه‌ریکا لە سەر سوریا، ئازادی زیندانیانی ئەمه‌ریکی و هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی دزەی هەندێک وڵات لە سوریا لەوانە رووسیا".

هه‌روه‌ها "رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد هەلێکی نوێی بۆ سووریا رەخساندووە بەڵام ئەمه‌ریکا ئەبێ لە بڕیاردان و هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێ لە سوریا وشیارانە بچێتە پێشەوە و لە هەوڵی توندڕەوانە و یان کەم کاری خۆی ببوێرێت".

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمه‌ریکا چوار مەرجی بۆ ئاساییکردنەوەی په‌یوەندی لە نێوان واشنتۆن و دیمەش هێناوەتە ئاراوە، لەوانە حکومەتی نوێی سوریا نابێت رێگه‌ بدات ئەو وڵاتە ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و رۆژاوا لەوانە داعش، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو سیناتۆرە ئەمه‌ریکییە ئاماژەی نەداوە به‌ چارەنووسی کوردەکانی رۆژئاواى كوردستان کە هاوپەیمانی ئەمه‌ریکا لە شەڕی داعش بوون".

ع
Qaiwan
Qaiwan