کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی کەمپی مەخموریان بۆردوومان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی کەمپی مەخموریان بۆردوومان کرد
مەودا میدیا-

نێوەڕۆی ئەمەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی نزیك كەمپی مەخموریان بۆردومان كرد و تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی دەوروبەری کەمپی پەنابەرانیان لە مەخمور بۆردوومان کردووە و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی نەزانراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زینی وەرتێیان بۆردوومان کرد لە دیوی ناحیەی سەرکەپکان دواتریش فڕۆکەکانی تورکیا بەسەر ناوچەی باڵەکایەتیدا دەسوڕانەوە.
Qaiwan
Qaiwan