کوردستانی

ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق چییە لەبەرامبەر بۆردوومانی زینی وەرتێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق چییە لەبەرامبەر بۆردوومانی زینی وەرتێ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومانی زینی وەرتێ کرا بەهۆیەوە ژمارەیەک گەریلا شەهید و برینداربوون و پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "باشترین بژاردە بۆ زینی وەرتێ ئەوەیە کە کۆی هێزەکان ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن".

لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە شەوی رابردوو کاتێک زینی وەرتێ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومانکرا لەگەڵ هەژان حەسەن کوێستانی سەردانی زینی وەرتێمان کرد بۆ بەسەر کردنەوەی هێزەکانی لیوای 7ی هاوبەش و هێزەکانی لیوای 122ی فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە".

ئاماژەی بەوەكرد "کاتێک ئێمە لەوێ بوین فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی بارەگایەکی هێزەکانی پەکەکەیان کرد و شەهید و قوربانی لێکەوتەوە، ئەوەشی خستەڕوو هێزەکاین لەو ناوچەیە بەڕادەیەک نزیکن لەهەر حاڵەتێکدا ئەگەری روودانی رووداوی نەخوازراو هەیە".

باسی لەوەشکرد "بەپێی قسەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە ئەوان بەهیچ شێوەیەک هەوڵی دروستکردنی گرژی و رووبەڕوو بوونەوە نادەن لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە".

لەبارەی ئەوەی رۆلی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان چییە لەئێستادا لوقمان وەردی وتی "وەک دەزانرێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناسەقامگیری دۆخی سیاسی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دەروونی خراپدان، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم بە ئەرکی خۆیان هەڵبستێن بۆ ئەوەی کە وا فشار دروست بکرێت بۆ راگرتنی ئەم هێرشانە و تاوەکو ئەم بابەتە بە خەمساردی وەرنەگیرێت، چونکە دواتر رووداوی گەورەتری لێدەکەوێتەوە".

وتیشی "ئێمە وەک فراکسیۆنی سەوز بە هاوکاری فراکسیۆنە جیاوازەکان داوا دەکەین پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێک بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە سنوورییەکان و ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێنە سەر هەرێـمی کوردستان، هەروەها ناوماڵی کوردیش لە ئەمڕۆدا جۆرێک پەرتەوازەیی پێوەیە ئەمەش پێویستی بەوەیە ناوماڵی کورد رێکبخرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت لە پاراستنی سنوورەکان و هاوڵاتییانی سڤیل".

ئەو پەرلەمانتارە روونیشیکردەوە "باشترین بژاردە بۆ زینی وەرتێ ئەوەیە کە کۆی هێزەکان ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن، چونکە پێشووتر ئەو ناوچەیە هیچ هێزێکی لێنەبووە دۆخێکی سەقامگیری هەبووە".

لەبارەی ئەرکی حکومەتی عیراق چییە لە ئێستا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا "ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عیراقدایە، بۆیە ئەرکی حکومەتی عیراق ئەوەیە کە ئاسمانی خۆی بەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا دابخات کارێکی باش دەبێت، چونکە تورکیا بە بیانوی بۆردوومانی بارەگاکانی تورکیا ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەبەزێنێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان