کوردستانی
157 ھاوڵاتی لە ئوردنەوە گەرێندرانەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت 157 ھاوڵاتیی ھەرێمی كوردستان لە ئوردنەوە گەرێندرانەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت 157 ھاوڵاتیی ھەرێمی كوردستان لە ئوردنەوە گەرێندرانەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، 157 ھاوڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە عەمانی پایتەختی ئوردن گیریان خواردبوو، بۆ ھەرێمی كوردستان گەڕێندرانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو ھاوڵاتییانە بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو، هەروەها ئەو 157 ھاووڵاتییە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە گەشتێكی راستەوخۆ گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەبەر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن".