کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە تەندروستی کەرکوک-ەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە تەندروستی کەرکوک-ەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شاری کەرکوکیش بێ بەش نییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تاوەکو ئێستا 31 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە لەو شارە و بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستی کەرکوکیش  رایدەگەیەنێت دۆخەکە بەرەو باشتر دەڕوات.

سامان یابە، بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا 31 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمارکراوە کە 17 حاڵەتیان چاکبوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا 12 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان، هەروەها تەنها دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە کەرکوک تۆمارکراوە".

سامان یابە وتی "دۆخەکە بەرەو باشتر دەڕوات لە کەرکوک، چونکە توانیومانە بەشێوەیەکی باش کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەین".

سەبارەت بە پابەندبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان وتیشی "دەتوانم بڵێم  لە 70% هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان