کوردستانی

هەر کارمەندێک مووچە وەرنەگرێت دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەر کارمەندێک مووچە وەرنەگرێت دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەوامی کەرتی تایبەت هاوشێوەی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان راگیرا و ئەمەش بووە کێشە بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت لەبارەی وەرگرتنی مووچەکانیانەوە وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت هەر کارمەندێکی کەرتی تایبەت کێشەی هەبێت دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "ئێمە وەک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکاندا قسەمان کردووە بۆ ئەوە مووچەی مانگی 3ی کارمەندەکانیان بدەن بەشێوەیەکی گشتی".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک لەو کۆمپانیانە کێشەو کەموکورتیان هەیە ئێمە بەڕێوبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە هەر کارمەندێکی کەرتی تایبەت کێشەی هەبێت دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات بۆ ئەوەی مووچەکەی نەفەوتێت".

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "ئێمە وەک وەزارەتی کار پشتگیری کرێکاران دەکەین، بەڵام ناکرێت بابەتی خاوەن کاریش لەبەرچاو نەگرین، چونکە بەهۆی کۆرۆناوە سەرجەم سێکتەرەکان بەیەکەوە وەستاون".

ناوبراو وتیشی "ئێمە فشارێکی زۆرمانکردووە لەسەر ئەو کۆمپانیانە بۆ دابەشکردنی مووچەی کارمەندەکانیان، هەروەها ئەوەنەشی زانیاریمانی هەبێت زۆربەیان مووچەی مانگی سێ کارمەندەکانیان دابەشکردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان