گێتی

نامه‌كه‌ى تره‌مپ گه‌یشته‌ تاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


نامه‌كه‌ى تره‌مپ گه‌یشته‌ تاران

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، نامه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستیان.

عه‌باس عیراقىچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "ئێوارەی رۆژى چوارشه‌ممه‌، پێشوازیم لە بەڕێز ئەنوەر قەرقاش، راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد، نامەکەی سەرۆکی ئەمه‌ریکاى پێبووه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکان، نامه‌كه‌ى تره‌مپى پێ بووه‌ كه‌ بۆ ئێرانى ناردووه‌".

رۆژى رابردوو، تره‌مپ رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كى له‌ رێگه‌ى ئیماراته‌وه‌ بۆ ئێران ناردووه‌ كه‌ باس له‌ رێككه‌وتن و دانوستان ده‌كات.

ع
Qaiwan
Qaiwan