کوردستانی
ئاڵدار خه‌لیل: هه‌سه‌ده چه‌ك دانانێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئەندامێكی دەستەی رێبه‌رایه‌تى پەیەدە رایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە وەکو هێزێک لەگەڵ دیمەشق دانوستان دەکەن و دانانی چەک لە ئارادا نییە.
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی رێبه‌رایه‌تى پەیەدە رایگه‌یاند "هێزەکانی هەسەدە وەکو هێزێکی سەربازیی لەگەڵ حکومەتی سوریا دانوستان دەکەن و دانانی چەک لە ئارادا نییە".
وتیشى "رێککەوتنەکانی داهاتوو لەسەر بنه‌ماى پاراستنی یەکگرتوویی سوریا و بەشداریی هەسەده لە پێکهاتەی بەرگریی ئەو وڵاتە دەبێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەمه‌ریکا و زلهێزەکانى تر لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام پاڵپشتیان کردووە کە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق و هەڵوێستەکانیان ئەرێنی بووە".
رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا و مه‌زوڵم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده رێككه‌وتنیان ئه‌نجامدا له‌باره‌ى داهاتووى كورد له سوریا‌و رۆڵى هه‌سه‌ده‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد له ناوچه‌كه.
ع
بیروڕا



