ئابووری
عێراق یەکەمە لە هاوردەکردنی برنجی ئەمه‌ریکیدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمه‌ریکا بڵاویکردەوە، عیراق و سعوودیە و ئوردن، گەورەترین بازاڕی هاوردەکردنی برنجی ئەمه‌ریکایین.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئەم ریکا لە راپۆرتێک‌دا بڵاویكرده‌وه "لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عیراق و ئێران و سعوودیە و ئیمارات، سێیەم ناوچەی هاوردەکردنی برنجن لە جیهاندا".
هه‌روه‌ها "عیراق 111 هەزار تەن برنجی ئەمه‌ریکایی بۆ ساڵی 2023 و 2024، هاوردەى وڵاته‌كه‌ى کردووە، دوای ئەویش سعوودیە بە 100 هەزار تەنی ساڵانە پلەی دووەمی گرتووە، دواتر ئوردن بە 64 هەزار تەن دێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بەرهەمهێنانی برنجی ئەمه‌ریکایی لە ساڵی 2023دا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 486 هەزار تەن، هەرچەندە تەنها 2%ی بەرهەمی جیهانی پێک دەهێنێت، بەڵام هەناردەی ئەمه‌ریکا 5%ی کۆی هەناردەکردنی برنجی جیهانی پێک دەهێنێت".
ع
بیروڕا



