ئابووری

سبەینێ شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

رۆژی چوارشەمە 2025/3/19، لە بانکی کەلار دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان.

فەتاح ئەحمەد، لێپرسراوی بنکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رزگاری بە مەودا میدیای راگەیاند "چەکی شایستە داراییەکانی ئەو کەسانەی وەک کارمەندی کۆمیسیۆن، پرۆسەی هەڵبژاردنیان بەڕێوەبردووە گەیشتووەتە بانکەکان و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکەن"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەر کارمەندێک خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پاداشتەکەی و پێداویستییەکانی وەک (کارتی نیشتمانی + کارتی دەنگدان ) لەگەڵ خۆی بهێنێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر کارمەندێک رۆژی هەڵبژاردن کارتی دەنگدانی لێوەرگیراوە لەئێستادا لە ناوەندەکانی کۆمسیۆنەو پێویستە پێشوەختە کارتی دەنگدان وەر بگرنەوە پاشان سەردانی بانک بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال