ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم: لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غداكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له باره‌ى ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى سێ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18/3/2025، لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
ئه‌گه‌ر گرفت له لیستى مووچه دروست نه‌بێت و به‌غدا به‌و 48 ملیار دیناره‌ى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم رازى بێت كه رۆژى رابردوو ره‌وانه‌ى به‌غدا كرا، بڕیار وایه پێش جه‌ژن پاره‌ى مووچه‌ى مانگى سێ ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت.
ع
بیروڕا



