ئابووری
یه‌ك ئۆنسه ئاڵتوون ده‌گاته 5000 دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ملیاردێرێكى ئیماراتى و یه‌كێك له وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كانى جیهان رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كى نزیكدا نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون ده‌گاته پێنج هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.
نه‌جیب ساویرس، گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌رى ئیماراتى و ملیاردێرى جیهانى له چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى رایگه‌یاند "پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی زێڕ لە ئایندەیەکی نزیکدا بگاتە پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک".
وتیشى "ئەو کانزا بەنرخانەیە وەک پەناگەیەکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنەران دەمێنێتەوە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی ناجێگیری ئابووری جیهانیدا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تێچووی بەرهەمهێنانی ئۆنسەیەک زێڕ لە 30 دۆلار تێناپەڕێت، ئەمەش وایکردووە وەبەرهێنان لە زێڕدا یەکێک بێت لە سەلامەتترین و قازانجترین وەبەرهێنان لە درێژخایەندا".
ساویرس دەشڵێت "گرژییە نێودەوڵەتییەکان، وەک شەڕی ئۆکرانیا و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وایکردووە زۆرێک لە وەبەرهێنەران لە پشک و بۆند دوور بکەونەوە و ڕوو لە زێڕ بکەن وەک پەناگەیەکی ئارام".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له ئێستادا 3025 دۆلاى ئه‌مه‌ریكییه و به‌رده‌وامیشه له به‌رزبوونه‌وه.
ع
بیروڕا



