ئابووری
ئەم خانەنشینانە مووچە وەرناگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەو فەرمانبەرانەی کە لە چوارچێوەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی عیراقدا لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون بۆ سێیەم مانگ مووچە وەرناگرن، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشیانی کوردستانێس ئاشکرایکرد هێشتا مامەڵەکانیان تەواو نەبووە.
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند راگەیاند "بەهۆی تەواو نەبوونی وردبینی لە دۆسییەکانیان، ئەو فەرمانبەرانەی لەمساڵدا خانەنشین بوون بۆ ئەم مانگەش مووچە وەرناگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مامەڵەی بەشێکی زۆر لە خانەنشینە نوێیەکان تەواوبووەو مووچەکانیان لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بۆ دەبەسترێت، بەڵام نازانن ئایا حکومەتی هەرێم مووچەی هەرسێ مانگەکەیان بەسەریەکەوە پێدەدات یان نا".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و مامۆستایان لە چوارچێوەی یاساکەدا خانەنشین بوون بە تایبەت تەمەنەکانی (1962، 1963، 1964) لە هەرێمی کوردستان.
ب ح
بیروڕا



