ئابووری
بەغدا چاوەڕوانی داهاتی نانەوتی هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسێکی عیراقی بڵاویکردەوە کە وەزارەتی دارایی عیراق پرۆسەی وردبینیکردنی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواوکردووە و چاوەڕوانی داهاتی نانەوتی هەرێم دەکات.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم رایگەیاند "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئازار تەواو بووە، ئەوەی ماوە حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئازار بنێرێت، بەڵێنی داوە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو پارانە بنێرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە ئەگەرێکی زۆرەوە مووچەی فەرمانبەران کە دەکاتە 950 ملیار دینار، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو رەوانەی هەرێم دەکرێت، دەستبەجێ دوای ئەوە، وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی خەرجکردنی مووچە ڕادەگەیەنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بە گەیشتنی پارەکە دابەشکردنی مووچە تاوەکو رۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی دڵنیابن لە خەرجکردنی مووچە پێش جەژنی رەمەزان".
ب ح

بیروڕا