ئابووری

كارەبای سلێمانی: 362 هەزارو 526 هاوبەشی کارەبامان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەبای سلێمانی: 362 هەزارو 526 هاوبەشی کارەبامان هەیە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی كۆتا ئاماری هاوبەشانی كارەبا و رێژەی قەرزەكانی هاوبەشی ماڵان لە ناوی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "لە سنووری بەڕێوبەرێتییەکانی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی 362 هه‌زار و 526 هاوبەشی كارەبا هەیە كە 299 هه‌زار و 774 هاوبەشی ماڵان و 46 هه‌زار و 439 هاوبەشی بارزگانی و 714 هاوبەشی پیشەسازیی و 12 هه‌زار و 553 هاوبەشی كشتوكاڵی و سێ هه‌زار و 46 هاوبەشی حكومین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "85 هەزار و 50 هاوبەش هیچ قەرزكیان لانیە و 58 هه‌زار و 467 هاوبه‌ش كەمتر 100 هەزر دینار قەرزارن، 83 هه‌زار و 477 هاوبەش له‌ نێوان دو بۆ پێنج ملیۆن قەرزان، هه‌روه‌ها 15 هه‌زار و 156 هاوبەش له‌ نێوان پێنج بۆ 10 ملیۆن دینار قەرزان، 133 هاوبەشیش سەرو 10 ملیۆن قەرزارن".

ژمارەی هاوبەشانی كارەبا:

هاوبەشی ماڵان 299 هەزار و 774 ماڵ

هاوبەشی بارزگانی  46 هەزار و 439 بازرگانی

هاوبەشی پیشەسازیی  714 دامەزراوەی پیشەسازیی

هاوبەشی كشتوكاڵی 12 هەزار و 553 ناوچەی کشتوکاڵی

هاوبەشی میری حكومی 30 هەزار و 46 دامەزراوە.

كۆی گشتیی هاوبەشانی كارەبا دەکاتە 362 هەزارو 526 هاوبەش

قەبارەی قەرزەکانی کارەبا لای هاوبەشەكان:
 
85 هەزار و 50 هاوبەش هیچ قەرزێكیان لانیە

58 هەزار و 467 هاوبەش كەمتر 100 هەزار دینار قەرزدارن

83 هەزار و477 هابەش بڕی  دوو بۆ پێنج ملیۆن قەرزدارن

15 هەزارو 156 هاوبەش بڕی پێنج بۆ 10 ملیۆن قەرزدارن

133 هاوبەش سەروو 10 ملیۆن قەرزدارن

ب ح
Qaiwan
Qaiwan