ئابووری
قڕكه‌رێك زیانى به گه‌نمى جوتیاران گه‌یاندووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
قڕكه‌رێك كه له‌بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێت و جوتیاران بۆ له‌ناوبردنى گیای ناو گه‌نم به‌كاریده‌هێنن، زیانى له گه‌نم داوه.
كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و قڕكه‌ره له بازاڕه‌كان هه‌یه و به‌شێك له جوتیاران به‌كاریهێناوه بۆ له‌ناوبردنى گیا".
وتیشى "له‌كاتى به‌كارهێنا، زیانى له گه‌نمى جوتیاران داوه و گه‌نمه‌كه‌ى سوتاندووه، ئه‌و سوتاندنه‌ش ده‌بێت هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م و خراپى كوالێتى به‌رهه‌م".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "جوتیارێكى زۆر زیانیان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بازاڕ پڕه له‌و جۆره قڕكه‌رانه".
ع
بیروڕا



