ئابووری

نرخی زێڕ لە دووڕیانی بەرزی و نزمیدا ماوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ لە دووڕیانی بەرزی و نزمیدا ماوەتەوە


مەودا میدیا-
نرخی زێڕ هێشتا لە نێوان بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدا بە تەواوی خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپەوە كەمێك لە نرخەكەی دابەزی. 

هەفتەی رابردوو نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە سێ‌ هەزار و 56 دۆلار و بەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی بەرزبوونەوەی بۆ یەكەمجار لە مێژوودا تۆماركرد، بەڵام لە سەرەتای كردنەوەی بازاڕی ئەم هەفتەیەدا ئەو نرخە دابەزییەوە بۆ سێ‌ هەزار دۆلار. 

هۆكاری ئەو دابەزینە خێرایەی نرخی زێڕ بۆ لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی رایگەیاند، ئەو پێناسە گومركییانەی كە پێشتر بڕیاری لەسەر داوە، هەموویان لە رۆژی 2ی مانگی داهاتووەوە، ناچنە قۆناخی جێبەجێكردنەوە. 
 
ئێستا نرخی زێڕ لە دووڕیانی بەرزبوونەوەی بەردەوام و دابەزینێكی خێرادایە، بەڵام بەپێی وتەی شارەزایانی ئەمریكی هێشتا زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەی زیاترە و چاوەڕی دەكرێت جارێكیتر بگاتەوە و نرخی هەفتەی رابردووی و زیاتریش. 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan