ئابووری
ئه‌م مووچه‌خۆرانه سێ مووچه وه‌رده‌گرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بووه و ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له كاتى دابه‌شكردنى مووچه سێ مووچه وه‌رده‌گرن.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له ماوه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین بوون، به‌هۆى ئه‌نجامدانى مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشنینى بۆیان، دوو مانگى رابردوو مووچه‌یان وه‌رنه‌گرت".
وتیشى "مامه‌ڵه بۆ به‌شێك له خانه‌نشینان كراوه و ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ مانگى سێ، سێ مووچه پێكه‌وه وه‌رده‌گرن".
له مانگى 12ى ساڵى رابردوو، له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا خانه‌نشین بوون و به‌پێى یاساى خانه‌نشینى عیراق هه‌ر یه‌كه‌یان 12 مووچه پێكه‌وه وه‌رده‌گرن.
ع
بیروڕا



