گێتی
ئێران شارێكى مووشه‌كى له‌ژێر ده‌ریا نمایشكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران، شارێكى مووشه‌كى له‌ژێر ده‌ریا نمایشكرد و باس له‌وه‌ده‌كات، چه‌ندین شارى هاوشێوه‌ى تر هه‌ن.
ئاژانسى میهرى ئێران بڵاویكرده‌وه "له قوڵایی 500 مه‌تر و له‌ژێر ده‌ریا، شارێكى مووشه‌كى نمایشكرا كه سه‌دان مووشه‌كى پێشكه‌وتوو و جیاوازى تێدایه".
باس له‌وه‌شكراوه "ئه‌و شاره مووشه‌كییه تایبه‌ت به سوپاى ده‌ریایی ئێران، له هه‌مانكاتدا بۆ هێرشكردن و به‌رگریكردنیشه له ئێران".
له‌دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و نامه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، ئێران ده‌ستیكردووه به نمایشكردنى سه‌ربازیی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌مه‌ریكاو هه‌ڕه‌شه‌كانیان.
ع
بیروڕا



