ئابووری
ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان زۆركه‌میكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئاستى ئاوى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوون.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاستى ئاوى به‌نداوى ده‌كان یه‌ك ملیار و 860 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوه، له كۆى حه‌وت ملیار مه‌ترسێجا ئاو".
وتیشى "ئاستى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن مه‌ترسێجایه، له كۆى سێ ملیار مه‌ترسێجا ئاو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چاومان له‌وه‌یه له مانگى نیسان و ئایار باران ببارێت و ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كان به‌رزبێته‌وه، چونكه ئێستا ئاوى كه‌میان تێدایه".
ع
بیروڕا



