ئابووری
به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له دواى ته‌واوبوونى پشوى جه‌ژن، ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دووى هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌موو مادده‌كانى به‌شه‌خۆراكمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و له كۆگاكاندا".
وتیشى "له دوو رۆژى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كه‌ین به‌سه‌ر بریكاره‌كان و به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو ده‌درێته هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌موو مادده‌كانمان به‌ده‌ست گه‌یشتوون له شه‌كر و برنج و رۆن و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆك".
ع
بیروڕا



