ئابووری
سەباح حەبیب: بەغدا مووچە لە کاتی خۆیدا رەوانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەو كێشانەی پێشتر هەبوون سەبارەت بە لیستی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەركراون.
سەباح حەبیب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "چاوەڕواندەكرێت مووچەی مانگی چوار لە كاتی خۆیدا رەوانەی هەرێمی كوردستان بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "كێشە لە مووچەی مانگی چوار و مانگەكانی دواتردا دروستنابێت و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر لە بەغداوە كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستدەكرا و لەئێستادا هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە پرسی مووچە بە سیاسی نەكرێت".
ب ح

بیروڕا