ئابووری

وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیەندراوێكی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو راگەیەندراوەکەی ئەپیكور رەتدەكاتەوەو داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و گفتوگۆ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم. 

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند "هەر كاتێك دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی نەوتی هەرێم بە ئاراستەیەكی باش هەنگاوی نابێت، داواكاریی و پێشنیازی نەگونجاو و بەدەر لە یاسا و رێككەوتنەكان پێشكەشكراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "راگەیەندراوەکەی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان كە بە ئەپیكور ناسراوە تووشی شۆكی كردوون، كە تیایدا وەزارەتی نەوتی عیراقی تۆمەتباركردووە بە دروستكردنی ئاستەنگ و رێگری لە بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردسان".

ئەوەشی خستەڕوو "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دوپاتیکردووەتەوە کە فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەرەوەی بەرپرسیارێتی کۆمپانیای سۆمۆ و میکانیزمەکانی فرۆشتنی، پێشێلکردنی مافەکانی گەلی عیراقە، هەروەها بە ئاشکرا بەرگری لە هەموارکردنەکانی ئەم دواییەی یاسای بودجەی گشتیی کردووە".

باسی لەوەشکردووە "پێویستە  بە زوترین كات گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستپێبكاتەوە بە شێوەیەك لەگەڵ یاسای بودجەدا بگونجێت بۆئەوەی بە زوترین كات هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عیراق-توركیاوە دەستپێبكاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan