ئابووری

نرخی نەوت بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی


مەودا میدیا-
نرخی نەوت لە ماوەی یەك هەفتەدا بە رێژەی زیاتر لە 10٪ دابەزینی بەخۆوە بینیوە تەنها لە ماوەی یەك رۆژیشدا پێنج دۆلار دابەزی.

دوێنێ‌ هەینی، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 4.56 دۆلار دابەزی بوو بە 65 دۆلار و 58 سەنت و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 4 دۆلار و 96 سەنت دابەزی و بوو بە 61 دۆلار 99 سەنت. 

هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بەو رێژەیە بۆ جەنگی ئابووری نێوان ئەمریكا و روسیا دەگەڕێتەوە كە هەریەكەیان كۆمەڵێكی زۆر باجی بەسەر هاوردەكردنی بەرهەمەكانی ئەویتردا سەپاندووە.

لە لایەكی تریشەوە بانكی (جەی پی مۆرگان)ی ئەمریكی پێشبینی كردووە خواست بۆ بەكارهێنانی كاڵا و كانزاكان كەم بكات بەهۆی سستیوونی ئابووریی جیهان. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan