ئابووری

نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ نزیكەی 130 دۆلار دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ نزیكەی 130 دۆلار دابەزی


دوای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە هەفتەی رابردوودا، شەوی رابردوو پێش داخستنی بازاڕەكان نرخەكەی بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی.

هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد و نرخی هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 3,167 دۆلار، بەڵام خۆی رانەگرت و شەوی رابردوو پێش داخستنی بازاڕەكان دابەزی بۆ 3,038 دۆلار، واتا 129 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك دابەزی. 
 
دابەزینی نرخی زێڕ هاوكاتە لەگەڵ داڕمانی بازاڕەكانی بۆرسەی ئەمریكا، چونكە بازرگانان دەستیان كردووە بە فرۆشتنی زێڕ بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی كە لە بازاڕەكانی بۆرسەدا كردوویانە. 
 
بەپێی پێشبینی شارەزایان پێدەچێت لە هەفتەی داهاتووشدا نرخی زێڕ زیاتر دابەزێت و لە نێوان 2,900 بۆ 3,000 دا بۆ هەر ئۆنسەیەك بمێنێتەوە. 
ئ پ 
 

Qaiwan
Qaiwan