ئابووری

بەرزی نرخی زێڕ نەریتی كڕینی زێڕ بۆ بووك ناهێڵێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرزی نرخی زێڕ نەریتی كڕینی زێڕ بۆ بووك ناهێڵێت


مەودا میدیا-
لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئێستاش ئەوەندە بەرزە كە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتییان توانای كڕینیان نییە. 

كامەران ئەحمەد، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی زێڕەنگەری بە مەودا میدیای راگەیاند"نرخی زێڕ لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا بەردەوام بەرزبووتەوە و گەیشتووتە ئاستێك كە ئێستا لەبەر گرانی نرخەكەی كڕینی لەلایەن هاوڵاتییانەوە زۆر كەمبووەتەوە". 

وتیشی"بەهۆی گرانی نرخی زێڕەوە بەشێكی زۆر لەو كچانەی كە زەواج دەكەن یان بڕێكی زۆر كەم ئاڵتوون بە مێردەكانیان دەكڕن یان تەنها لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەدا بڕێك دیاری دەكەن و دواتریش پێیان ناكڕن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"نەریتی كڕینی زێڕ بۆ بووك خەریكە بە تەواوی كاڵ دەبێتەوە و ئەگەر نرخی زێڕ بەم شێوەیە لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت ئەوا دوور نییە لە داهاتوودا بە تەواوی نەمێنێت یان جێگرەوەیەكی تری بۆ دابنرێت". 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan