ئابووری

بڕیار لە نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لە نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دەدرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەکێک لە تەوەرەکانی نرخی پێدانی کارەبا 24 کاتژمێری بێت لەسەر هاوڵاتییان.

رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تیمێکی وەزارەی کارەبای هەرێم، پێشنیازێکیان بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای پرۆژەی رووناکی ئامادە کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی پێشنیازەکە دەکرێت و بڕیاری لەبارەی نرخەکەی دەدرێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan