ئابووری

لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/4/5، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد کە هیچ کێشەیەک لە لسیتی مووچەدا نەماوەو وەزارەتی دارایی عیراق لە وادەی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "سبەینێ لەگەڵ دەست پێکردنەوەی دەوام تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ ئامادە دەکەن و بەمنزیکانەش داهاتی نانەوتی هەرێم دەخەنە سەر هەژماری فیدراڵی".

هەر سەبارەت بە لیستی مووچەی فەرمانبەران، هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئەم هەفتەیە سیستمی پەیرۆڵ چالاک دەکەن و لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لە دوو رۆژدا تەواو دەبێت و ناوی نوێ بۆ لیستی خانەنشینانیش زیاد دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan