ئابووری
سادق شێخ عوسمان: ناوی ژمارەیکی تر لە خانەنشینان دەگەڕێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژى یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ئاشکرایکرد مامەڵەى ژمارەیەک خانەنشینى تر بۆ ئەم مانگە تەواو دەکرێت، ئەگەر فریاى لیستى مووچە بکەوێت، مووچەى مانگى چوار و مانگەکانى رابردوویان بۆ خەرجدەکرێت و هەمووى بەسەریەکەوە وەردەگرن.
سادق شێخ عوسمان گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبەرژەوەندی و راپەرەندنی کاروباری خانەنشینکراوان بڕیارێکی گرنگ دراوە کە دەبێت هەر شارەو مامەڵەی خانەنشینانی فەرمانبەرانی خۆی تەواوبكات و نەگەڕێتەوە بۆ هەولێر، ئەوەش پرۆسەكە خێراتر دەكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا چەند وەزارەتێک مامەڵەی خانەنشینیەكانیان رەوانەی خانەنشینی گشتیی هەرێم نەکردووە، بە تایبەت وەزارەتی ناوخۆ كە دەبێت بچێتەوە وەزارەت دواتر بگەڕێتەوە بۆ بەرێوەبەرێتییەكان و بنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی شارەكان، ئەمەش كاتی زیاتری پێویست دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو"مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان بەپێی ساڵی لەدایكبوون كار بۆ خانەنشینەكانیان دەكەن سەرەتا لەدایکبووانی 1963و دواتر ساڵەکانی تر مامەڵەی خانەنشینیان بۆ جێبەجێ دەکرێت".
ب ح
بیروڕا



