ئابووری
نرخى گۆشتى مریشك هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان، نرخى گۆشتى مریشك بۆ نزیكه‌ى 3500 دینار به‌رزبووه‌وه، جارێكى تر هه‌رزانبوو.
رێژین قادر، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك له رۆژانى پێش جه‌ژن بۆ نزیكه‌ى 3500 دینار بۆ یه‌ك كیلۆ به‌رزبووه‌وه و خواستێكى زۆرى له‌سه‌ربوو".
وتیشى "له دواى جه‌ژن، جارێكى تر نرخى مریشك هه‌رزانبووه‌ته‌وه و ئێستا یه‌ك كیلۆ به 2500 دیناره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "وه‌ك پێش جه‌ژن خواست له‌سه‌ر مریشك نییه و ئه‌وه‌ش هۆكارى دابه‌زینى نرخى مریشكه".
ع
بیروڕا



