ئابووری
كه‌مبارانى مه‌ترسیی له‌سه‌ر گه‌نمى جوتیاران دروستكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مى باران له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، به‌هۆیه‌وه مه‌ترسیی له‌سه‌ر گه‌نمى جوتیاران دروستبووه.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سنورى پارێزگاى سلێمانى، جگه له شاره‌زوور و عه‌ربه‌ت و پێنجوێن و سه‌یدسادق، مه‌ترسیی له‌سه‌ر گه‌نمى ناوچه‌كانى تر دروستبووه".
وتیشى "له ناوچه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ و سنورى راپه‌ڕین و گه‌رمیان، بارانى كهمباریووه و خه‌ریكه مه‌ترسیی دروستكردووه، له هه‌ولێریش باران بارین زۆر كه‌مبووه و گه‌نمى جوتیاران له‌ناوچووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر له مانگى چوار بارانى باش نه‌بارێت به‌پێویست، به‌دڵنیاییه‌وه گه‌نمێكى زۆر له‌ناوده‌چێت و جوتیاران زیانده‌كه‌ن".
ع
بیروڕا



