ئابووری

بڕیار له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌درێت


مه‌ودا میدیا-

پەرلەمانتارێكی عیراق ئاشكرایكرد، ئەم هەفتەیە جارێكی تر وەزارەتەكانی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم و ئەپیكور لە بەغداد كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت‌ و غاز لە په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند "ئەم هەفتەیە جارێكی تر وەزارەتی نەوتی عیراق لەگەڵ وەزارەتی سامان سروشتییەكانی هەرێم و نوێنەری كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ناسراو بە ئەپیكور، كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان".

وتیشی "كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتى عیراق بەڕێوەدەچێت و تیایدا تیشك دەخرێتە سەر ناڕەزاییەكانی ئەپیكور، لەنێویاندا تێچوو و هەناردەكردنی نەوت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "حكومەتی عیراق جددی نییە، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو وەفدانەی بۆ دانووستان دەیانێرێت، دەسەڵاتی بڕیاردانیان نییە".

ع
Qaiwan
Qaiwan