ئابووری
مانگی رابردوو پسوڵه‌ی سه‌رپێچی لە سلێمانی تۆمارنه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری کاروچالاکیەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد زیاتر لە حەوت هەزار سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "به‌هۆی پایه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، له‌و ماوه‌دا له چێشتخانه و ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی تر كاركردن ته‌نها (429) پسوڵه تۆماركراوه.".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "مانگی رابردوو 167 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی كاركردن، مانگی رابردوو لیژنه‌كان به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی 18 شوێنیان داخستووه و شه‌ش شوێنیشیان رووبه‌ڕوی دادگا كردووه‌ته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو "مانگی رابردوو لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له چه‌ند كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (111) تۆن و (59) كیلۆگرام خواردن و خوارنه‌وه‌ی جۆراوجۆردا گرتووه كه خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بكه‌ن به ده‌رفه‌ت بۆ ساغكردنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كاندا، به‌ڵام لیژنه‌كان رێگریان لێكردوون و دوای ده‌ستبه‌رداگرتنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون".
ب ح

بیروڕا