ئابووری
بانكى ناوهندیی عیراق لهبارهى كارتى بانكى بڕیارێكى گرنگى دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بانکی ناوەندیی عیراق نوێترین رێنمایی بڵاوکردەوە تایبەت بە بەکارهێنانی کارتی ئەلەکترۆنی بانکیی لە دەرەوەی وڵات، و بەپێی ئەو رێنماییانە کە لە سبەینێ سێشهممه، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه، بانكى ناوهندیی عیراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه "ئەو بڕە پارانەی بەکارهێنەرانی ئەو کارتانە بە هەردوو جۆری ( credit card ،debit card ) دەتوانن بۆ مامەڵەکانیان لەگەڵ دەرەوەی وڵات سوودی لێوەربگرن لە مانگێکدا لەنێوان 5 هەزار بۆ 50هەزار دۆلارە بە نرخی فەرمی دۆلار یان هاوتاکەی بە دراوی بیانی وهربگرن، بەپێی تایبەتمەندی خاوەن کارتەکان لە خانەنشینان، بازرگانان، گەشتیاران، یان جۆری بەکارهێنانەکە چارەسەری نەخۆشی، گەشتوگوزار، هاوردەکردن".
ههروهها "هەر بەپێی ئەم رێنماییە بانکی ناوەندیی دووپاتیکردۆتەوە کە وەک پێشتر بەردەوام دەبێت لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی".
ع
بیروڕا



