ئابووری
ئاردى به‌شه‌خۆراك گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراك گرانبووه و بریكارێكى ئاردیش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئارده‌كه باشه و خواستیشى له‌سه‌ره.
ئازاد ره‌حیم، بریكارى ئارد به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراك گرانبووه و یه‌ك فه‌رده به 20 هه‌زار دیناره".
وتیشى "له ماوه‌ى مانگى رابردوو یه‌ك فه‌رده ئاردى به‌شه‌خۆراك به 17 هه‌زار دیناربوو، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى گرانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هۆكاره‌كه‌ى په‌یوه‌ندیی به كوالێتى ئارده‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه كه‌مى به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ هۆكارێكى تر بێت".
پێویسته بوترێت، له كاتى شه‌ڕى ئۆكرانیا و روسیا، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو، نرخى ئارد به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبوو، به جۆرێك ئاردى به‌شه‌خۆراك گه‌یشته نزیكه‌ى 40 هه‌زار دینار و ئاردى بازرگان‌یش بۆ 55 هه‌زار دینار گرانبوو، دواتر نرخه‌كه‌یان دابه‌زى.
ع
بیروڕا



