ئابووری
مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دوو وه‌زاره‌تى راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكرده‌وه "رۆژی پێنجشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".
هه‌روه‌ها "هەمان رۆژ مووچەی مانگی کانونی دووەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کەسەرجەمی تەمویلەکانیان لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت".
تا ئێستا به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانى تر فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كانیان مووچه‌ی چه‌ند مانگێكیان وه‌رنه‌گرتووه.
ع
بیروڕا



