ئابووری
بازاڕ پڕبوو له‌ته‌ماته و نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، هاورده ته‌ماته ده‌ستیپێكرده‌وه و بازاڕ پڕ ده‌بێت له ته‌ماته‌و نرخه‌كه‌شى هه‌رزان ده‌بێت.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هاورده‌كردنى ته‌ماته له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه".
وتیشى "ئه‌مڕۆ سه‌دان بارهه‌ڵگرى پڕ ته‌ماته له سنوره‌كانه‌وه هێنراونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و سنورى سلێمانى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆیه‌وه نرخى ته‌ماته هه‌رزانبووه و بازاڕ پڕبووه له ته‌ماته‌و كیلۆى بۆ 500 دینار داده‌به‌زێت، پێشتر تا سه‌رو هه‌زار دینار رۆشت".
ع
بیروڕا



