ئابووری

شه‌ڕى ئاو ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌نداوه‌كانیش ئاوى كه‌میان تێدایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌ڕى ئاو ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌نداوه‌كانیش ئاوى كه‌میان تێدایه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، شه‌ڕى ئاو له‌ وڵاتانى دراوسێ ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌نداوه‌كانیش ئاوى كه‌میان تێدایه‌.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان سەدا 30ی ئاوی پێویست بۆ عیراق دابین دەکەن".

باسی لەوەشکرد "لە هەرێمی کوردستان داوای دروستکردنی بەنداوی دیکەمان کردووە، لە پرسی سامانی ماسی دا، ئاستی خۆ بژێویمان تێپەڕاندووە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرەتاکانی شەڕی ئاو دەستیپێکردووە و وڵاتانی دراوسێی عیراق رێڕەوی رووبارەکانیان گۆڕیوە".

هه‌فته‌ى پێشوو مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، ئاوى گلدراوه‌ له‌ هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌ خوار 2 ملیار مه‌ترسێجا ئاوه‌ له‌ هه‌ردوو به‌نداوه‌كه‌، له‌ كۆى نزیكه‌ى 10 ملیار مه‌ترسێجا.

ع
Qaiwan
Qaiwan