ئابووری
سیستمی پەیرۆڵ لەکارکەوتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادە نەکراوە.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند "ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار دورە لە راستییەوەو تاوەکو ئێستا سیستمی (پەیرۆڵ) لە بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکان کارا نەبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەستیان بە ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چوار نەکردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمێریاریی فەرمانگەکان ناتوانن سیستمەکە بکەنەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بەرپرسانی حکومەتی هەرێم رایانگەیاند کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی سیتمی پەیرۆڵ ئامادەکارییان بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار دەستپێکردووەو لەم هەفتەیەدا لیستەکە تەواو دەکرێت.
ب ح

بیروڕا