ئابووری

دوای لێدوانەکەی ترەمپ نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای لێدوانەکەی ترەمپ نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

دوای زیادكردنی باج لەسەر كاڵاوشمە هاوردەكراوەكان بۆ ئەمەریکا و كاردانەوەكانی لەسەر بازاڕەكانی جیهان، ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی لەسەر ژمارەیەک لە وڵاتان بۆ ماوەی 90 رۆژ هەڵپەسارد، بەمشێوەیەش نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 59 دۆلارەوە بۆ 66 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس لە 57 دۆلارەوە بۆ 63 دۆلار بەرزبوونەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریكا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی بەناوی (تروت سۆشیال) رایگەیاند "ئارام بمێننەوە هەموو شتێک باش دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چین رێز لە بازاڕە جیهانییەکان ناگرێت، لەبەرئەوە باجی گومرگی زیاد دەکەن لە 104%وە بۆ 125% ئەمەش کاریگەر دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "زیاتر لە 75 وڵات پەیوەندییان بە نوێنەرانی ئەمەریکاوە کردووە، بۆ دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگە بازرگانییەکان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan