ئابووری
مریشك به‌ته‌واوى هه‌رزانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشكى زیندوو له بازاڕه‌كاندا به‌ته‌واوى هه‌رزانبووه و هۆكارى هه‌رزانبوونه‌كه‌ش بوونى مریشكێكى زۆره له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.
به‌رهه‌م سه‌عید، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى مریشك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى دوو رۆژه نرخى مریشك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى بوونى مریشكى زۆره له كێڵگه‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كان بۆ خوار دوو هه‌زار دینار دابه‌زیووه، له دوكانه‌كانیش به 2250 دینار ده‌ست هاوڵاتییان ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان، نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك بۆ سه‌رو 3500 دینار به‌رزبووه‌وه.
ع
بیروڕا



